حکوومەت: ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به یه‌كڕیزی هەیە

هەولێر-KDP.INFO- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامی پیرۆزابییدا بۆ خەڵکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی هه‌یه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر بگرین و كوردستانێكی ئاوه‌دان و كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ری پێشكه‌وتوو بنیات بنێین."
جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به گه‌رمی و له دڵه‌وه له ته‌واوی موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان به گشتی و له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه له به‌ره‌كانی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستاندان، به تایبه‌تی پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش به ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان و له سایه‌ی خۆڕاگریی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له هه‌ڵنانی هه‌نگاوی باشتر بۆ ئارامی و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانیی كوردستانیان به‌رده‌وام بێت.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتێكدا هێشتا كێشه و ئاسته‌نگی زۆر له به‌رده‌م ئارامی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی هه‌یه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر بگرین و كوردستانێكی ئاوه‌دان و كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ری پێشكه‌وتوو بنیات بنێین.
سوپاسی جه‌ماوه‌ر و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ده‌كه‌ین كه ڕێزی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیان پاراست و پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ڕۆژانی جه‌ژن دوور له خانه‌واده و كه‌سوكاریان، بۆ خزمه‌ت و پاراستنی ئارامیی هه‌رێمی كوردستان؛ خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن و له ئه‌ركدا ده‌بن.
دووباره جه‌ژن له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و پشوویه‌كی خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
27ی ته‌ممووزی 2014




