عیسمەت رەجەب: هیچ زیانێکمان بەر نەکەوتووە

مووسڵ-KDP.INFO- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، کە لە کاتی سەردانیکرنیان بۆ سەنگەری ھێزەکانی پێشمەرگە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانیاندا تەقیوەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی سەردانیکردنمان بۆ لای ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکان، لە ناوچەی وانکێی سەر بە قەزای تلکێف، بۆمبێک بە کارزوانی ئۆتۆمبێلەکانی ئێمەدا تەقییەوە، خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئێمە سەلامەتین."
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی: "ھێزەکانی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدانە و لە ڕووی ورە و چەک و پێداویستییەکانی دیکەوە ئامادەن و ماوەی دوو رۆژیشە ناوچەکە ئارامە."
بڵند ئیبراھیم




