٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ رۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕشتووە.

ڕائید (كاروان خۆشناو) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتی، پلانێكی ئەمنییان بە هەماهەنگیی پۆلیسی هاتوچۆ، نەهێشتنی تاوان، ئاساییش و بەرگریی شارستانی داڕشتووە و وێڕای ئەوەی كە لە رۆژانی جەژندا تیمەكانیان لە گەڕەك و كۆڵانەكانی هەولێر و دەوروبەریدا چاودێریی دۆخی ئەمنیی دەكەن و سەروماڵی هاووڵاتیان دەپارێزن، لە دەرەوەی شاریش هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئامادەباشیدا دەبن.

 (كاروان خۆشناو) دەشڵێت، بە گوێرەی پلانەكە، هێزە ئەمنییەكان لە گۆڕستانەكان و شوێنە گشتییەكانیش ڕێوشوێنی ئەمنی دەگرنە بەر و رێگری لە هەر كارێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

هاووڵاتیانیشی دڵنیا كردەوە كە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان هەمیشە پارێزەری ئەمن و ئاسایشن و بە هەموو توانایەكەوە بەرگری لە سەروماڵیان دەكەن. 

 

ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار