مووچەی زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.INFO- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕەتی دەكاتەوە كە مووچەی زیندانیانی سیاسی ڕاگیرابێت. دەشڵێت، سبەی 27/7/2014 مووچەی زیندانیانی سیاسی لە بانكەكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی دابەش دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (دلێر تاریق)، بە kdp.infoـی گوت، "سەراپای ئەو هەواڵە ڕەت دەكەینەوە كە گوایە مووچەی زیندانیانی سیاسی ڕاگیرابێت، چونكە ئەمە لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ بنەمایەكی نییە."
(دلێر تاریق) ڕوونیشی دەكاتەوە، "مووچەی زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا نییە مووچەكە ڕابگرێت."
هاوكات ئاماژەیش دەدات، سبەی 27/7/2014 مووچەی زیندانیانی سیاسی لە بانكەكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی دابەش دەكرێت.
ئومێد پشدەری




