چەند گەڕەکێک بێ کارەبا دەبن.. ئاگر له وێستگه‌ی كاره‌بای نه‌ورۆز كه‌وته‌وه

هەولێر-KDP.INFO- بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگه‌ی كاره‌بای نه‌ورۆز و سووتانی بەشێکی کێبڵەکانی، بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر بێ کارەبا ماونەتەوە.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه، سەعات 4:30ی به‌ره‌به‌یانی 26/7/2014 به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له وێستگه‌ی سەعات، به‌شێك له كێبڵه‌كانی ئه‌و وێستگه‌كه سووتان كه به هۆیه‌وه هه‌ر یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كوردستان، نه‌ورۆز، نیشتیمان، شه‌قامی ئه‌لبان، ئه‌سیراوه، كوران بێ كاره‌با ده‌بن.
بەپێی ڕاگه‌یاندنەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر، له‌وكاته‌وه‌ش تیمه‌كانی چاككردنه‌وه، به‌رده‌وامن له چاككردنه‌وه‌ی ئەو وێستگەیە بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بتوانن كاره‌باكه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه.
گوتیشی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی موه‌لیده‌كانی پاریزگای هه‌ولێر كراوه كه ڕه‌چاوی بارودۆخی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بكه‌ن له پێدانی كاره‌بادا.
هاوار مۆرتکەیی




