شەممە مووچەی وەزارەتەكانی "خوێندنی باڵا" و "كشتوكاڵ" دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.INFO- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم دەڵێت، بڕیارە شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش بكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئێوارە ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ڕێككەوتی 2014/7/26 وێڕای ئەوەی كە پشووی فەرمییە، بەڵام گەنجینەكان و بانكەكان لە دەوامی ئاساییدان، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش بكرێت.
وەزارەتی دارایی هەروەها دەشڵێت، "مووچەكە بە دیناری عێراقییە".
ئومێد پشدەری




