٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی بە یاساییكردنی چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لە یاسای ژمارە 6551ی توركیا كرد لەپێناو چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە توركیا و پشتیوانیی خۆی نیشان دا بۆ هەنگاوە بوێرەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا لەپێناو كۆتاییهێنان بە شەڕ و هێنانەكایەی ئاشتی و تەباییی كۆمەڵایەتی.

 

 ئەمەش دەقی لێدوانەكەی سەرۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)ـیە: 

هەوڵەكانی ئێستا و ئەو جموجۆڵەی هەیە بۆ هێنانەكایەی ئاشتی و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەی كورد لە توركیا مایەی دڵخۆشیی ئێمەیە و، هیوادارین ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتر بۆ هەموو گەلی توركیا.

هەروەها لەو چوارچێوەیەدا، دەركردنی یاسای ژمارە 6551 لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە، بە پێشنیاز و پشتیوانیی پارتیی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، هەنگاوێكی دیكەی زۆر گرینگە لەپێناو هێنانەكایەی ئاشتی و چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا، چونكە گفتوگۆكان و هەنگاوەكانی چارەسەری ئاشتیانەی خستە چوارچێوەیەكی سیاسیی یاساییەوە.

ئێمە وەك چۆن پێشتر پشتیوانیمان لە هەنگاوە بوێرەكانی بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و حكوومەتی توركیا كردووه‌ لەپێناو چارەسەری ئاشتیانە، پشتیوانی لەو هەنگاوە گرنگەش دەكەین و هیوادارین گەلی توركیا بە هۆی ئەو یاسایە بگاتە تەباییێكی تەواوی كۆمەڵایەتی و، ئاشتی دەرفەتی پێشكەوتنی زۆر زیاتر بۆ گەلی توركیا بڕەخسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار