زانایانی ئایینی، ده‌رکردنی مه‌سیحییه‌کانیان سەرزەنشت کرد
__2014_07_24_h17m52s34__LB.jpg)
هەولێر-KDP.INFO- زانایانی ئایینیی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رپه‌رشتیی لقی هه‌ولێری زانایان و ئه‌وقافی هه‌ولێر، به‌شدارییان له خۆپێشاندانێکدا کرد که بۆ سەرزەنشتکردنی ده‌کردنی مه‌سیحییه‌کانی شاری مووسڵ رێک خرابوو.
به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان (شێخ نیاز راغب دێگه‌یی) راگه‌یاند: وه‌ک پشتیوانییه‌ک بۆ داوکارییه‌کان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌رکردنی هاووڵاتیانی مه‌سیحی له‌سه‌ر جیاکاریی ئایینی، به‌شداریی رێپێوانه‌که‌یان کردووه.
گوتیشی: "ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌ڵوێست و سەرزەنشتکردنە له‌وهوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که له ئیسلام و هه‌ستی کوردانه‌مانەوە، فێری ئه‌وه بووین هه‌میشه به هانای خه‌ڵکی لێقه‌وماوه‌وه بچین و په‌ره‌ی زیاتر به رۆحی پێکه‌وه‌ژیان بده‌ین."
به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان ئاماژه‌یشی دا که، ئه‌و خۆپێشاندانه په‌یامێک بوو بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان هه‌میشه ئه‌و لانه ئارامه‌ی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بێت، واقیعی هەرێمی کوردستانیش سەلمێنەری ئەوەیە کە هەموو خەڵکی لێقەوماو بە جیاوازیی ئایینی و مەزەبی و نەتەوەیی لە خۆ دەگرێت.
فەرەیدوون ئیبراهیم




