هەوڵی ئازادكردنی سێ پێشمەرگە بەدیلگیراوەكە دەدرێت

مووسڵ-تایبەت بە KDP.INFO- دوای ئەوەی دوێنێ سێ پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكەی تلكێف لەلایەن داعشەوە دەستگیر كران، لە ئێستادا هەوڵی ئازادكردنیان دەدرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.infoـی راگەیاند، لە سنووری شارۆچكەی تلكێف ئاو لەسەر هاووڵاتیان بڕاوە و دوێنێیش سێ پێشمەرگە كە یەكێكیان ئەفسەرە، هەوڵیان دا ئاو بۆ ئەو سنوورە بەر بدەنەوە، بەڵام بەداخەوە كەوتنە ناو بۆسە و لەلایەن داعشەوە دەستگیر كران.
(مەموزینی) ئەوەیشی خستە ڕوو، تاوەكو ئێستا ئەو سێ پێشمەرگەیە لە دەست چەكدارانی داعشدان و هەوڵ دەدرێت ئازاد بكرێن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشی، ئێستا شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا وەستاوە و تەنیا ناوەناوە تەقە لە یەكتری دەكەن.
بڵند ئیبراهیم




