٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوێندی یاسایی خوارد.. فوئاد مەعسووم بوو بە سەرۆککۆماری عێراق

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  لە گەڕی دووەمی دەنگداندا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، کە کەمێک پێش ئێستا بەڕێوە چوو، (د. فوئاد مەعسووم)-ی کاندیدی کورد، بە بەدەستهێنانی 211 دەنگ بوو بە سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ و دوای ئەم سەرکەوتنەیش، لەبەردەم پەرلەمانتاراندا، سوێندی یاسایی خوارد.

شیاوی باسە، کاندیدی فراکسیۆنە کوردییەکان بۆ سەرۆککۆماری عێراق(فوئاد مەعسووم)، لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، 175 دەنگی بە دەست هێنا.
لە گەڕی یەکەم هیچ کاندیدێک نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بە دەست بهێنێ و هەڵبژاردنەکە خرایە گەڕی دووەمەوە کە تێیدا هەریەک لە (فوئاد مەعسووم و حوسێن مووسەوی) ڕکابەریی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری دەکرد.
بەڵام لە گەڕی دووەمی دەنگداندا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە،(مووسەوی) 17 دەنگی بە دەست هێنا و (د. فوئاد مەعسووم)-ی کاندیدی کورد، بە بەدەستهێنانی 211 دەنگ بوو بە سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ و دوای ئەم سەرکەوتنەیش، لەبەردەم پەرلەمانتاراندا، سوێندی یاسایی خوارد.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار