پێشمەرگە جەلەولای كۆنتڕۆڵ كرد

جەلەولا- KDP.INFO- ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر ئەو گەڕەكانەی كە لە شارەدێی جەلەولا لە دەست چەكدارانی داعشدا بوون و توانییان ئەو شارۆچكەیە بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ بكەن.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) بۆ kdp.infoگوتی، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر هەردوو گەڕەكی تەجنید و وەحدە كە لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدا بوون و توانییان كۆنتڕۆڵیان بكەن.
(كامەران محەممەد) ڕوونیشی كردەوە، لە ئێستادا تەنیا لە هەندێك شوێن تاك تاك چەكدار ماون و بە قەنناس تەقە دەكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە هەڵمەتێكی دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی پاكی بكەنەوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا راشیگەیاند، لەو هێرشەدا پێشمەرگە دوو شەهید و ژمارەیەك برینداری هەیە و لە ریزەكانی چەكدارانی داعشیشدا كوژراو و بریندارێكی زۆر هەیە.
بڵند ئیبراهیم




