٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامانی لیستەکانی دیكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سوێندی یاساییان خوارد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.INFO- لە دووەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پاێزگای هەولێردا، ئەندامانی لیستەکانی دیكە وەك هەنگاوی یەكەم بەشدارییان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگادا كرد و سوێندی یاساییان خوارد.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر (كەنعان خەیلانی) بە kdp.infoـی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دووەم كۆبوونەوەی خۆی ساز كرد و تێیدا ئەندامانی لیستەکانی دیكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر سوێندی یاساییان خوارد."

(خەیلانی) گوتیشی، سوێندخواردنی ئەو ئەندامانە لە كاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی یەكەمدا بایكۆتیان كردبوو، بەڵام دوای دەستپێكردنی گفتوگۆ لە نێوان لایەنەكان، وەك هەنگاوی یەكەم گەیشتنە رێككەوتن كە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا بكەن و سوێندی یاسایی بخۆن.

ئەو هەروەها زیاتر گوتی، بڕیارە دوای جەژن كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا بكرێن و لەبارەی پۆستەكانیشەوە بگەنە رێككەوتن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار