٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان: ناوچە دابڕاوەکان گەڕاونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(یووسف محەممەد سادق) ڕایگەیاند، "ئێستا بەشی هەرە زۆری ناوچە دابروەکان گەڕاونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان و لە داهاتوویشدا هەنگاوە یاساییەکانی دەنێین بۆ ڕاپرسی و، هەرچی پێویست بێت بۆ پشتیوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە دەیکەین."

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "یەکێک لە ئامانجەکانی پەسەندکردنی یاسای کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوو، بە ڕێگەی یاسایی و ریفراندۆم، چونکە تا ئێستا حکوومەتی عێراق کەمتەرخەمی لەو بوارەدا کرد و هەنگاوی کرداری نەناوە،  ئێمەش ناتوانین چاوەڕێی بەغداد بین، بۆیە ئێستا بەشی هەرە زۆری ناوچە دابروەکان گەڕاونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان و لە داهاتووشدا هەنگاوە یاساییەکانی دەنێین بۆ ڕاپرسی، هەرچی پێویست بێت بۆ پشتیوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە دەیکەین."

 ئەم گوتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(یووسف محەممەد سادق) لە میانی پێشوازیکردن بوو لە قایمقامی خورماتوو(شەلال عەبدول) و ئەنجوومەنی پارتییە سیاسییە کوردییەکانی شاری خورماتوو، کە ئەمڕۆ 24ی تەمووز بە مەبەستی گەیاندنی گرفت و کێشەکانیان سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو. لە دانیشتنەکەدا سکرتێری پەرلەمان(فەخرەدین قادر) ئامادە بوو، شاندی میوان، بە شێوەیەکی گشتی تیشکیان خستە سەر گرفت و کێشە و کەمی خزمەتگوزارییەکانی قەزاکەیان.

شاندی میوان داوایان لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد لە وەرزی ئاییندەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان تایبەت بکەن بە کێشە و کەمیی خزمەتگوزاری قەزاکەیان.

لەبەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەڵینی پێدان سەرجەم داواکارییەکانیان لە رێگەی لیژنە تایبەت و پەیوەندارەکانەوە بگەیەنێتە دەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە وەک ئەو گوتی "ئیدی لەمەودوا ئێمە ناوچانە بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەزانین."

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار