مەسیحییەکان یادداشتنامەیەکی 7 خاڵی دەدەن بە یوئێن.. خۆپێشاندانیان ساز دا

هەولێر-KDP.INFO- مەسیحییەکانی مووسڵ کە ئاوارەبوون و ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەکەن و تێیدا داواکانیان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوێننەوە.
لەو خۆپیشاندانەکەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمێک پێش ئێستا دەستی پێ کردووە، خۆپیشاندەرانی مەسیحیی مووسڵ داوا دەکەن حکوومەتی عێراق و لایەنە پێوەندیدارە نێوخۆیی و جیھانییەکان بە زووترین کات بە تەنگیانەوە بێن و فریایان بکەون، بڕیاریشە یادداشتنامەیەکی 7 خاڵیش پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.
خۆپیشاندانەکە لە کەنیسەیەکی عەینکاوەی شاری ھەولێر دەستی پێ کرد و لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەنگەر دەگرن و لەوێ داوا دەکەن کە حکوومەتی ناوەند بەگرتنە ئەستۆی بەرپرسیارەتیی یاسایی و مرۆیی لە بەتەنگەوەھاتن و قەرەبووکردنەوەی گشت زەرەرمەندانی رووداوەکانی مووسڵ.




