٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەمچەماڵ.. UN كەمپێك بۆ ئاوارە عەرەبەكان دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

چەمچەماڵ-KDP.info-نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان(جاكلین بادكۆك) سەردانی شاری چەمچەماڵی كرد و، ڕاگەیاند كە، بەم نزیكانە كەمپێك بۆ ئاوارە عەرەبەكان دەكەنەوە.

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە گوزەران و بارودۆخی ژیانی خێزانە عەرەبە ئاوارەكانی باشووری عێراق و لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ شاری چەمچەماڵ، ئەمڕۆ نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان(جاكلین بادكۆك)، سەردانی شاری چەمچەماڵی كرد، پاش كۆبوونەوە لەگەڵ ئیدارەی شار و سەردانی ڕاستەوخۆی بۆ چەند شوێنێكی كۆبوونەوەی ئاوارەكان، (خاتوو جاكلین) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشدا لە تەلای قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، سەرەتا سوپاسی گەلی كوردستان و حكوومەتی كوردستانی كرد بۆ ئەو دەرگا واڵاییەیان بە ڕووی ئاوارەكاندا و گوتی: "ئەم هەڵوێستەی خەڵك و حكوومەتی كوردستان شایانی  سوپاس و ڕێزلێگرتنە"، دواتر ئەوەی ڕاگەیاند كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كەمپێك بۆ ئەو ئاوارانە دەكەنەوە.

زیاتر گوتی: "هەوڵ دەدەین لەو كەمپەدا هەموو پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیان بۆ ئاوارەكان دابین بكەین، وەك: (ئاو، كارەبا، بنكەی تەندروستی، قوتابخانە)."

گوتیشی: "بۆ هەرخێزانێك كابینەیەك بە هەموو پێداویستییەكانەوە دابین دەكەین."

شایانی باسە بەپێی ئامارێكی ئیدارەی شاری چەمچەماڵ (1470) خێزانی عەرەب ئێستا لە ناو شاری چەمچەماڵ و ناحیەكانی نیشتەجێ بوون.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار