٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی رەتی كردەوە مووچە بە دۆلار بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەتی كردەوە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە دۆلار بدەن و دەشڵێت كە وەكوو جاران مووچە بە دینارە.

پێشتر لە بەشێك لە میدیاكانی هەرێمی كوردستاندا بڵاو بووەوە، مووچەی فەرمانبەران لەمەودوا بە دۆلار دەدرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، گۆڕینی مووچە لە دینارەوە بۆ دولار پرسێكی گرنگە و ئەوە تەنیا بیرۆكەیەك بووە كە لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لێوە كراوە، بەڵام كاتێك پارەی نەوت بە دۆلار دێت، بڕەكە زۆرە و بۆ گۆڕینیشی بە دینار كاتی دەوێت.

جەختیشی كردەوە كە وەكوو جاران مووچە بە دینار بە فەرمانبەران دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار