٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمشەو كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بە kdp.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو فڕاكسیۆنە كوردییەكان كۆ دەبنەوە و كاندیدی سەرۆككۆمار یەكلا دەكەنەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەردەلان نورەددین) بە kdp.infoـی راگەیاند، بڕیارە ئەمشەو سەعات 11 فڕاكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا كۆ ببنەوە و تێیدا یەكێك لە دوو كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلا بكەنەوە.

(ئەردەلان) زیاتر گوتی، سبەی پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و كوردیش تەنیا یەك كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەبێت.

هەر یەكە لە (د. فوئاد مەعسووم) و (د. بەرهەم ساڵح) كاندیدی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و فڕاكسیۆنە كوردییەكانیش لە پەرلەمانی عێراق راسپێردراون یەكێك لەو دوو كاندیدە یەكلا بكەنەوە.

بڵند ئیبراهیم

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار