٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌تى هه‌رێم، سوپاسى هاوكارییه‌كانى ئیمارات ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، لە دیدارێکیدا له‌گەڵ كۆنسووڵی گشتیى ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان(ڕاشد ئه‌لمه‌نسوورى)، بارودۆخى په‌نابه‌رانى كوردى سووریا و ئاواره‌كانى ناوخۆى شاره‌كانى عێراق له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوو كرا و سه‌رۆكوه‌زیران سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به‌ ئیمارات كرد كه‌ به‌ پیر بانگه‌وازیى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ هاتووه.‌

له‌ دیدارێكدا کە پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ساز درا، بارودۆخى په‌نابه‌رانى كوردى سووریا و ئاواره‌كانى ناوخۆى شاره‌كانى عێراق له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوو كرا و سه‌رۆكوه‌زیران سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به‌ ئیمارات كرد كه‌ به‌ پیر بانگه‌وازیى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ هاتووه‌ و هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان كردووه‌، به‌ تایبه‌تیش ڕۆڵى مانگى سوورى ئیماراتى له‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین پڕۆژه‌ى خێرخوازى بۆ په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوخۆى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به‌ كۆمه‌ك و هاوكاریى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ و هیواى خواست كه‌ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك ئیمارات ئاوڕ له‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بده‌نه‌وه و له‌م ئه‌ركه‌ قورسه‌دا، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌ بكه‌ن تا بتوانێت پێداویستییه‌كانى په‌نابه‌ران دابین بكات.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانى بازرگانى وه‌ وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه.

 

هەواڵی پەیوەندیدار