نێچیرڤان بارزانى پشتگیرى له پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا دووپات كرده‌وه

هەولێر-KDP.INFO-خاتوو (له‌یلا زانا) و (سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر)، پێزانینى (ئۆجالان)-یان گه‌یانده (نێچیرڤان بارزانى) به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ى كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا داویه‌تى. سەرۆکوەزیرانیش هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى و دانانى ئه‌و چوارچێوه یاسایییه بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له خاتوو (له‌یلا زانا) په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى ئامه‌د و (سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر) په‌رله‌مانته‌رى هه‌ده‌په‌ى ئیستانبووڵ كرد.
له دیدارێكدا دواپێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و ئه‌و هه‌نگاوه یاساییه‌ى ئه‌م دواییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا نرا؛ خرایه به‌ر باس و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئه‌م هه‌نگاوه یاساییه‌ى به ته‌كانێكى گه‌وره به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى سیاسى له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى و دانانى ئه‌و چوارچێوه یاسایییه بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیانه‌وه خاتوو (له‌یلا زانا و سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر) كه دواجار سه‌ردانى دوورگه‌ى ئیمراڵییان كردبوو، وێڕاى سڵاو و ڕێز، هه‌روه‌ها پێزانینى (ئۆجالان)-یان گه‌یانده (نێچیرڤان بارزانى) به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ى كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا داویه‌تى و داوایان كرد وه‌ك هه‌میشه له پشتگیریكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و دواڕۆژى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار له توركیا، تاوتوو كران.




