٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان هەوڵی زیادكردنی مووچەی پێشمەرگە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.INFO- ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە و تێیدا راسپاردەی لیژنەكانی لەسەر دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوە ی هەرێم  پەسند كرد و پێنج ماددەیش لە پڕۆژەیاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ریفراندۆم دەنگیان لەسەر درا و پەسەند كران.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (نازم هەركی) بە KDP.INFOـی راگەیاند، "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا راسپاردەی لیژنەكان لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم  پەسەند كران، كە باس لە باشتركردنی ژیانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات لە ڕووی زیادكردنی مووچە و دابینكردنی چەكی زیاتر و چەند راسپاردەیەكی دیكە، بۆ ئەم مەبەستەیش دوو پڕۆژەیاسا لە لایەن هەردوو لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ پێشكەش كران بۆ ئەوەی ئەو راسپاردانە ببنە بڕیار".

(هەركی ) گوتیشی، "هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كرا وپێنج ماددە لەو پڕۆژەیاسایە پەسەند كران، كۆبوونەوەكەیش بە كراوەیی ماوەتەوە بۆ ئەوەی سبەی درێژە بەو كۆبوونەوەیە بدەن و پەسەند بكرێت".

ئەو هەروەها زیاتر گوتی، "بڕیارە تاوەكو پێش جەژنی رەمەزان پڕۆژەیاسای پارتە سیاسییەكانیش پەسەند بكرێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار