نێچیرڤان بارزانی: چاودێریى په‌رله‌مان حكوومه‌ت هان ده‌دات باشترین كار و خزمه‌ت بۆ هاووڵاتیان دابین بکات

هەولێر-KDP.INFO- له کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌بوونى چاودێریى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌م وا ده‌كات ڕۆڵى په‌رله‌مان كاراتر ببێت و هه‌م حكوومه‌تیش هان ده‌دات به‌رده‌وام هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى باشترین كار و خزمه‌ت بۆ هاووڵاتیان بدات. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه نه‌بوونى ئۆپۆزسیۆن و به‌شداریى هه‌مووان له كابینه‌ى حكوومه‌تدا، به‌و مانایه نییه كه په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆڵى كاراى خۆى له چاودێریكردنى حكوومه‌ت نه‌گێڕێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى ته‌ممووزى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له شاندى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان پیرۆزبایى ده‌مه‌زران و ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خۆى كابینه‌كه‌ى خواست. هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه خوازیارى هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێكه‌وه كار و خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌بوونى چاودێریى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌م وا ده‌كات ڕۆڵى په‌رله‌مان كاراتر ببێت و هه‌م حكوومه‌تیش هان ده‌دات به‌رده‌وام هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى باشترین كار و خزمه‌ت بۆ هاووڵاتیان بدات. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه نه‌بوونى ئۆپۆزسیۆن و به‌شداریى هه‌مووان له كابینه‌ى حكوومه‌تدا، به‌و مانایه نییه كه په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆڵى كاراى خۆى له چاودێریكردنى حكوومه‌ت نه‌گێڕێت.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م قۆناخه‌ى ئێستا هه‌رێمى كوردستانى پێدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستى به‌وپه‌ڕى كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه به‌شدار بن له گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان به كه‌نارى ئارامى و پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى به كوردستانیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كان.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له ده‌ركردنى خوشك و برایانى مه‌سیحى له شارى مووسڵ و په‌ناهێنانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا و له‌مباره‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بێت بۆ به‌هاناوه‌چوون و هاوكارى و یارمه‌تیدانى ئه‌وان، هیچ درێخییه‌كى نه‌كردووه و ناكات، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، كۆمه‌ك و هاوكاریى باشتریان بكرێت.




