٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی هۆشداری دەداتە وڵاتانی ڕۆژئاوایی.. بەرەوڕووی تیرۆر نەبنەوە یەخەی خۆتان دەگرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان(مەسروور بارزانی) رایگەیاند، ئەگەر بێت و بەرەنگاری ئەو مەترسییە نەبنەوە کە چەکدارە توندڕۆکان بە دەستبەسەرداگرتنی پانتایێکی بەرفروانی عێراق هێناویانەتە ئاراوە، ئەوا وڵاتانی ڕۆژئاوایی دواجار دەبێ لەگەڵ توندڕۆکاندا بەرەوڕوو ببنەوە.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، (مەسروور بارزانی) زیاتر گوتی، ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان گومانی هەیە لەوەی بێ هاوکاریی دەرەکی، سوپای عێراق بتوانێ ئەوەی توندڕۆکان بە دەستیان هێناوە، بیگێڕیتەوە و جیهانیش لە بەرەوڕووبوونەوەی توندڕۆیی جیدیی نابینێت.

(مەسروور بارزانی) هاوکات ڕایگەیاند، ئەوەی کە تا ئێستا لە بەرەوڕووبوونەی تیرۆردا هەرێمی کوردستانی سەرخستووە، "هێڵی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆرە" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو لەخۆباییبوونەی وڵاتانی ڕۆژئاواییش، دەیانخاتە مەترسییەوە.

لەو دیمانەیەدا کە ئەمڕۆ شەممە، ڕۆیتەرز لەگەڵیدا سازی داوە و هێشتا بەشێکی لێ بڵاو کردووەتەوە، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان زیاتر روونی کردەوە، "بژاردەیەکیان هەیە: یان ئەوەتا دێن و لێرە بەرەوڕوویان دەبنەوە، یاخود چاوەڕوان دەکەن تا دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و لەوێ لەگەڵدا تیرۆردا بەرەوڕوو دەبنەوە."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار