٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر رەتی دەكاتەوە هیچ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هاتبێتە ناو شارەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info-دوای بڵاوبوونەوەی ژمارە و وێنەی چەند ئۆتۆمبێلێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە گوایە هاتوونەتە ناو شاری هەولێر و بۆ تەقاندنەوە ئامادە كراون، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەو هەواڵە رەت دەكاتەوە و دەڵێت، هیچ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو نەهاتووەتە ناو شارەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: "لە هەندێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ژمارە و وێنەی چەند ئۆتۆمبیڵێك بڵاو بووەتەوە، كە گوایە هاتوونەتە ناوشاری هەولێر بۆ ئەوەی كردەی تیرۆرستییان پێ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم هەواڵە لە راستییەوە دوورە و هیچ بنەمایەكی نییە".

بڵند ئیبراهیم

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار