٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مام جەلال گەیشتەوە سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆککۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان(جەلال تاڵەبانی)، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان لە فڕگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، خانمی یەکەمی عێراق(هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) و هەردوو کوڕەکانی(پاڤێڵ و قوباد تاڵەبانی) و کەسوکارەکەی، لە پێشوازیی (تاڵەبای)-یدان.

(تاڵەبانی) لە 20-ی کانوونی یەکەمی 2012، بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی بەغدا کرا و دواتر بۆ نەخۆشخانەی شاریتە لە ئەڵمانیا گوێزرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار