٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەبیعە.. پێشمەرگە ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی لە هێرشی داعش رزگار كرد

سەرچاوە: KDP.info

رەبیعە-تایبەت بە KDP.INFO- فەرماندەی لیوای سپیلك دەڵێت، لە دوێنێوە چەكدارانی داعش هێرش دەكەن بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیی شیعەمەزهەب دەستگیر بكەن و سەریان ببڕن، بەڵام هێزی پێشمەرگە هێرشەكەیان تێك شكاندووە و ئەو هاووڵاتیانەیان رزگار كردووە.

فەرماندەی فەرماندەیی لیوای سپیلك لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی) بە KDP.INFOـی راگەیاند: "ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی شیعە كە لە تەلەعفەر ئاوارەی دوو گوندی سنووری رەبیعە بوون، لە دوێنێوە چەكدارانی داعش دوو جار هێرشیان كردوونەتە سەر و بە گوتەی خەڵكی گوندەكان چەكدارەكان باسیان لەوە كردووە كە هاتوون سەری هەموویان ببڕن، بەڵام خۆشبەختانە هێزی پێشمەرگە بە هانایانەوە چوون و توانییان هاووڵاتییەكان رزگار بكەن و هێرشەكانی ئەوانیش پووچەڵ بكەنەوە".

(كەورینی) گوتیشی: "لە ئێستادا ناوچەكە ئارامە وهێزەكانی پێشمەرگەیش چەكدارانیان ڕاو نا و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار