٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێبوار تاڵەبانی: ئەو ھێزەی هاتووە گێڵگە نەوتییەکان بپارێزێت، حکوومییە نەک حیزبی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- KDP.INFO-   جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دەڵێت، ئەو ھێزەی بۆ پاراستنی ھەندێک لە گێڵگە نەوتییەکان ھاتووەتە کەرکووک، ھێزێکی حکوومییە نەک حیزبی.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک(رێبوار تاڵەبانی) بۆ kdp.info گوتی: "ئێمە زانیاریمان ھەیە کە ھێزێک ھاتووە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و لیژنەیەکیان لەگەڵدابووە، وەک چۆن لە عێراقیش ئەو ھێزە ھەیە و کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن."

(تاڵەبانی) جەختی کردەوە: "ئەو ھێزەی ھاتووە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک ھێزێکی حکومی بووە، نەک حیزبی.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو ببووەوە کە، ھێزێکی حیزبی لە ھەرێمی کوردستانەوە چووە دەستی بەسەر ھەندێک لە کێَڵگە نەوتییەکانی کەرکووکدا داگرتووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار