هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كرێته دوو ملیۆن به‌رمیل

هەولێر-KDP.INFO- كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك، كه ئێستا له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندان، ڕۆژانه توانایان هه‌یه ملیۆنێك و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌گه‌ر كاری چاكسازییش له بۆری و هه‌ندێك بیره‌كاندا بكرێت، ئه‌وا بۆ كۆتاییی ئه‌مساڵ توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌گاته دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ به‌ر له ڕووداوه‌كانی مووسڵ، كه‌ركوك له ڕۆژێكدا، 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرد، 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه ڕه‌وانه‌ی بێجی ده‌كرا بۆ پێداویستیی ناوخۆیی، هاوكات 50 هه‌زار به‌رمیلیش ڕۆژانه له نه‌وتی كه‌ركووك، به نرخێكی داشكاو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌فرۆشرایه وڵاتی ئوردن، به‌وپێیه‌ش تا بەرلە ڕووداوه‌كانی مووسڵ، كه‌ركووك ڕۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیۆن و 50 هه‌زار به‌رمیلی هه‌بوو و ئێستایش هه‌مان توانای هه‌یه.
ئاماژه‌یش دراوە، ئه‌گه‌ر كاری چاكسازی له بۆری و هه‌ندێك له بیره نه‌وته‌كاندا بكرێت و، ئامێری نوێی پاڵنان و سیستمی تازه‌ی ده‌ركردن و ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كان دابنرێت، ئه‌وا توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك، تا كۆتایی 2014 ده‌گاته دوو ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا.




