٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمپین بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە زیادبووندان

سەرچاوە: KDP.info
ڕاگەياندني کەمپيني سەربەخۆيي کوردستان. بەردەڕەش-دوێنێ

هەولێر-KDP.INFO-   دوای پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی راپرسی، رۆژانە پاڵپشتیی جەماوەری لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونن.

 کەمپینێکی دی بۆ بەدەوڵەتبوونی کوردستان، کە لە چەند گەنجێکی خۆبەخشی پارێزگای دھۆک پێک ھاتووە، بە ھاوکاری لەگەل نووسینگەی بەردەرەشی گرووپی ئاڵا، لە نێو پارکی ئەفرێن لە سەنتەری قە زای بەردەرەش ساز درا کە لە ڕێیەوە پشتگیریی لە پە یامەکەی (سەرۆک مەسعوود بارزانی) دەکەن.

 لەو کەمپینەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و تویژە جیاکانی سنووری قە زای بەردەرەش ئامادە بوون و پاڵپشتیی خۆیان بۆ بە دەوڵەتبوونی کوردستان دووپات کردەوە.

 

رێکخەری کەمپینی پشتیوانی لە سەربەخۆبوونی کوردستان و بەرپرسی گرووپی ئاڵا لە بەردەرەش (عەبدوڵا شکاک) بۆ kdp.info گوتی، "شەوی رابردوو سەعات 10-ی شەو، کەمپینی پشتگیریکردن لە سەربەخۆبوونی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنی حیزبی و حکوومی و ھاووڵاتیانی قەزای بەردەرەش راگەیەندرا."

(عەبدوڵا شکاک) گوتیشی، "ھاووڵاتیانی بەردەرەش لەو کەمپینەدا پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان نیشان دا و بەردەوامیش دەبین لە پشتگیریکردن تاوەکو کوردستان دەبێتە دەوڵەت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، کەمپین بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار