سەرۆکایەتیی کۆمار: سبەی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه

هەولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كیدا کە ئه‌مڕۆ18-7-2014، بە زمانی عەرەبی بڵاوی كردووەته‌وه، ڕایدەگەیەنێ، به هۆی باشبوونی باری ته‌ندروستییه‌وه، (سه‌رۆك مام جه‌لال) سبه‌ینێ شەممە له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه، ده‌گاته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
بەیاننامەکە خۆشحاڵیی زۆری خۆی بە باشتربوونی باری تەندروستیی سەرۆککۆمار ڕادەگەیەنێ کە بە سەلامەتی دەگەڕێتەوە نێو گەل و هاوڕێ و براکانی و ڕۆڵەکانی عێراق. هاوکات سوپاس هەموو ئەوانە دەکات کە لە خەم تەندروستیی (تاڵەبانی) بوون و بە بایەخەوە لە هەواڵیان پرسیوە.
ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان"PUKmedia" پێوەست بەم پرسە بڵاوی کردووەتەوە، دوابه‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه په‌یوه‌ندییان به (قوباد تاڵه‌بانی) كوڕی (سه‌رۆك تاڵه‌بانی) و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووە و ئه‌ویش ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كردوونەته‌وه.
سەرکەوت حەسەن




