٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یڵدز: هەرێمی كوردستان لە ناردنی نەوت بەردەوام دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

 ئانكارا-KDP.INFO-AA-  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری وزەی توركیا (تانەر یڵدز)، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و باسی نەوتی هەرێمی کوردستانی کرد. ئەو گوتی، ئێستا بەهۆی پڕبوونی ئەنبارەكانەوە گواستنەوەكە راگیراوە. دوای 2-3 رۆژی دیكە دوای هەناردنی نەوتەکە، ناردنی نەوت لە ھەرێمی كوردستانەوە درێژەی پێدەدرێ.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك دەربارەی دەنگۆی ئەوەی ھەرێمی كوردستان داوای كردبێ ئەو بڕە بودجەیەی بەغدا نەیناردووە لەو پارەیەی كە ئێستا لە ھاڵك بانك كۆ بووەتەوە وەربگرێ، یڵدز گوتی: "لە كۆبوونەوەكانی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا داواكارییەكی وا نەبوو."

(یڵدز) ئاماژەی بە كێشەكانی نێوان بەغدا و ھەولێر كرد و گوتی: "لە چوارچێوەی رێككەوتنامەكاندا رێز لە دەستووری عێراق دەگرین و بە گوێرەی سیستمی ئێستا، داھاتی ئەو نەوتە %83ی بەغدا و 17%ی عێراقی باكور وەریدەگرێ."

هەروەها باسی لە پەرەدان بە گواستنەوەی نەوت کرد و باسی لە پێویستیی چاكسازی لە دەروازەی سنووریی نێوان ھەرێم و توركیا کرد بۆ ئەوەی 200 - 250 تانكەر زیاتر، نەوت لە رێگەیەوە بگوازرێتەوە.

گوتیشی بەپێی رێكکەوتنامەکەی پێشوو، گواستنەوە نزیكەی 360 تانكەر بووە. بەڵام دوپاتیکردەوە كە زیاتر دەکرێ.

لە درێژەی قسەکانیدا (یڵدز) گوتی: "تا ئێستا بڕی 6.2 ملیۆن بەرمیل گوازراوەتەوە، بەشی 4.1 ملیۆن بەرمیل كە ماوە بە چوار کاران نێردراوە."

خەختیشی کردەوە کە "تەندەر و بازاڕكردن و فرۆشتنەكەی سەر بە عێراقییەكانە، نەوتەكە نەوتی عێراقە ئێمە دەستی تێا وەرنادەین."

گوتیشی ئێستا بەهۆی پڕبوونی ئەنبارەكانەوە گواستنەوەكە راگیراوە. دوای 2-3 رۆژی دیكە دوای هەناردنی نەوتەکە، ناردنی نەوت لە ھەرێمی كوردستانەوە درێژەی پێدەدرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار