ناوی یەکەمەکانی زانستی و وێژەیی

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/7/2014 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی، قۆناخی دوازدەیەمی ئامادەیی ڕاگەیەنرا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ئەنجامەکان وەزیری پەروەردە (د.پشتیوان سادق)، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی و سوپاسی گشت مامۆستا دڵسۆزەکانیش کرد. هاوکات لە کۆنگرەکەدا رێژەی دەرچوون و وردەکارییەکانی ئەنجامی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناخی ئامادەیی خرایە ڕوو کە بەم شێوەیە بوو:
1- بەشی وێژەیی: 44249 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، رێژەی دەرچوونی ئەزمووندەران 23.48%بووە.
2- بەشی زانستی: 50930 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، رێژەی دەرچوونی ئەزمووندەران 24.30% بووە.
3- بەشی پیشەیی: 3489 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، رێژەی دەرچوونی ئەزمووندەران 10، 33% بووە.
ناوی یەکەمەکانی بەشی زانستی:
1- ھێدی ولی عمر عبدالرحمن/ کۆلێژی قەڵا بۆ بەھرەداران/ پەروەردەی ناوەندی ھەولێر/ یەکەم
2- سانا سدیق حمە عزیز ێالح/ دواناوەندی شەھید جەباری نموونەیی/ پەروەردەی سلێمانی رۆژئاوا/ یەکەم دووبارە.
3- احمد جبار رشید سعید/ ئا. ھەڵکەوتی کوران/ سلێمانی رۆژھەڵات/ یەکەمی دووبارە.
4 – اولیڤیا اندراوس میخا منێور/ دواناوەندی عەنکاوەی نموونەیی/ پەروەردەی دەوروبەری ھەولێر/ دووەم.
ناوی یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:
دیدار فاخیر محمد / ئا.بدرخانی کوران / پەروەردەی ھەولێر / یەکەم
سارە احمد کاکۆ / ئا. قەلای کچان / پەروەردەی ناوەندی ھەولێر/دووەم
ھیژا حسن محمد امین / ئا. کفری / پەروەردەی گەرمیان / سێیەم
بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن سەعات 10-ی ئەمشەو، سەردانی ئەم ماڵپەڕانە بکەن و ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
www.azmoonakan.org
www.azmwn.com
بڵند ئیبراهیم




