لێرەوە ئەنجامەکان ببینە... ئەنجامەکانی 12-ی ئامادەیی ئەمشەو رادەگەیەندرێن

ھەولێر-KDP.INFO- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی12-ی ئامادەیی بڵاو بکرێنەوە
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(پشتیوان سادق) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارە ئەمشەو سەعات10، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی12-ی ئامادەیی خولی یەکەم رابگەیەندرێن.
(پشتیوان سادق) گوتیشی: ڕێژەی دەرچوونی بەشی زانستی 25.30و ڕێژەی دەرچوونی بەشی وێژەیی 23,23 ڕێژەی دەرچوونی بەشی پیشەیی 32,78 بووە.
وەزیری پەروەردە زیاتر گوتی، قوتابیان دەتوانن دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان تانە پێشکەش بکەن.
قوتابیان دتوانن ئەم شەو لەم دوو وێبسایتەدا نمرەکانیان وەربگرنەوە:
www.AZMWN .com www.AZMOONAKAN.org
بڵند ئیبراهیم




