ئەژماركردنی نمرەكانی پۆلی 10 و 11 بە شێوەی بژاردە دەبێت

هەولێر-تایبەت بە KDP.info- جێگری سەرۆكی یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا ئەژماركردنی نمرەكانیپۆلی 10 و 11 بە شێوەی بژاردە (اختیاری) بێت.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بۆ kdp.infoگوتی، ئەمڕۆ لیژنەیەكی پەروەردە كە لە وەزیری پلاندانان و وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان و یەكیەتیی مامۆستایانی كوردستان پێك هاتبوو، لەبارەی ئەژماركردنی نمرەكانی پۆلی 10 و 11 لەگەڵ پۆلی 12، لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (قوباد تاڵەبانی) كۆ بووەوە.
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی: "دوای گفتوگۆكردن لەسەر شێواز و چۆنێتیی ئەژماركردنی نمرەكان، لیژنەی تایبەت بۆ ئاسانكاری و پاڵپشتیی قوتابیان و هاوكاری و هەماهەنگی و كەمكردنەوەی ناڕەزاییەكانی خوێندكاران و قوتابیان، بڕیار درا بە ئەژماركردنی نمرەكانی پۆلی 10 و 11 لەگەڵ نمرەكانی پۆلی 12 بۆ خوێندكاران بە شێوەیەكی بژاردە (اختیاری) بێت."
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ئەژماركردنی نمرەكانی پۆلی 10 و 11 لەگەڵ پۆلی 12ـی ئامادەیی ناڕەزایەتیی قوتابیانی لێ كەوتووەتەوە و دوێنێیش ژمارەیەك قوتابی گربوونەوەیەكیان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان ساز كرد.
بڵند ئیبراهیم




