كەركووك.. سێ هێرشی گەورەی داعش تێكشكێندران

كەركووك-KDP.info- ئەمڕۆ هێزەكانی داعش لە باشووری كەركووك، سێ جار هێرشیان بردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام سەرجەم هێرشەكان بێئاكام بوون.
سەرچاوەیەك لیوای یەكی كەركووك بە KDP.info- ی ڕاگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەكانی داعش لە ناوچەی(تەل ئەلوەرد و سەربازگەی خالید) پاش ئەوەی بە خەستی سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان تۆپباران كرد، دواتر سێ جار هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگەی لیوای(1) و لیوای (6)خۆڕاگرانە توانییان پەلاماری تیرۆریستان تێك بشكێن.
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە ئاكامی هێرشەکانیاندا، تەرمی چوار لە تیرۆریستانی داعش و چەندین ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی كەوتنە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.
هیوا حوسێن ئەمین




