دۆسێى كچه ئه‌نفالكراوه‌كان هیچ بنه‌مایه‌كى نییە.. ئەنجوومەنی وەزیران چوار بڕیاری دان

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پێوەست بە دۆسێی هه‌ژده كچی كورد کە گوایە له كاتى ئه‌نفالدا فرۆشراونه‌ته میسر، پاش ئەوەی کە دەرکەوت ئه‌م پرسه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، بڕیاری دا "ڕه‌ددى ئیعتیبار" بۆ خانه‌واده‌ى ئه‌م كچه ئه‌نفالكراوانه بكرێته‌وه. هاوکات بڕیار درا، لیژنه‌یه‌ك پێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌ى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى ئه‌ژماركردنى نمره‌كانى هه‌ردوو پۆلى 10 و 11 له‌سه‌ر نمره‌كانى 12ى ئاماده‌یى بدۆزنه‌وه. بڕیاریش درا کە، به زووترین كات گه‌نمى جووتیاران وه‌ربگیرێت. دوابڕیاریش کاراکردنی یاساى هه‌مواركردنى یاساى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا. له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رى یه‌كێتیى نێشتمانیى كوردستان له میسر(مه‌لا یاسین) كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تیى لیژنه‌یه‌كى كرد بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ى فرۆشتنى كچانى كورد له ئه‌نفال بۆ میسر، وه‌ك ده‌ره‌نجامى كارى لیژنه‌كه‌یان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه دواى ساڵێك به‌دواداچوونى ئه‌م كه‌یسه له میسر و كوردستان، ده‌ركه‌وت ئه‌م پرسه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌یسه‌وه گوتراوه كه گوایه هه‌ژده كچى كورد له كاتى ئه‌نفالدا فرۆشراونه‌ته میسر، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره.
لیژنه‌كه كه نوێنه‌رى خانه‌واده‌ى هه‌ژده كچه ئه‌نفالكراوه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى تێدایه، داواى كردووه به‌دواداچوونى یاسایى به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و ده‌زگا و لایه‌نانه بكرێت كه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه و زانیاریى ناڕاست و درۆیان له كه‌یسه‌كه‌دا داوه، تا بدرێنه دادگا و ڕیكارى یاساییان له به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌م داوایه‌ى په‌سه‌ند كرد. پاشان سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسى هه‌وڵ و به‌دواداچوونى لیژنه‌كه‌ى كرد و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا "ڕه‌ددى ئیعتیبار" بۆ خانه‌واده‌ى ئه‌م كچه ئه‌نفالكراوانه بكرێته‌وه.
دواى ئه‌وه وه‌زیرى په‌روه‌رده پو‌خته‌یه‌كى له‌باره‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه خسته ڕوو كه تێیدا چه‌ندین ئامارى له‌سه‌ر ژماره‌ى قوتابخانه‌كان و پێداویستیى هه‌رێمى كوردستان بۆ قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایانى تازه و كێشه و گرفته‌كانى به‌رنامه‌ى خوێندن و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى په‌روه‌رده‌یى و سازدانى كۆنفرانسى په‌روه‌رده‌یى پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته ڕێگه‌چاره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. ئینجا چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینى له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش كران.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا، لیژنه‌یه‌ك له جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرانى په‌روه‌رده، خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پلاندان و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌ى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى ئه‌ژماركردنى نمره‌كانى هه‌ردوو پۆلى 10 و 11 له‌سه‌ر نمره‌كانى 12ى ئاماده‌یى بدۆزنه‌وه و بڕیار له یه‌كێك له‌و ڕێگه‌چارانه بدات كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ئاماده‌یان كردووه.
دواى ئه‌وه كێشه‌ى وه‌رگرتن و كڕینه‌وه‌ى گه‌نم له جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانییه‌وه خرایه ڕوو، كه به پله‌ى یه‌كه‌م كێشه‌ى سایلۆ و شوێنى وه‌رگرتن و هه‌ڵگرتنى گه‌نم هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پێشنیارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا، هه‌موو ڕیكارێكى پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات گه‌نمى جووتیاران وه‌ربگیرێت و جگه له سایلۆكان چه‌ند هه‌نگاوێكى كرده‌ییش بۆ دروستكردنى شوێنى دیكه‌ى ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ هه‌ڵگرتن بنرێن.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها بڕیارى دا، لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى دارایى دابمه‌زرێت به مه‌به‌ستى كاراكردن و جێبه‌جێكردنى یاساى هه‌مواركردنى یاساى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كه به‌پێى ئه‌م یاسایه هه‌موو كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت وه‌ك كارمه‌ندانى كه‌رتى حكوومى كاره‌كه‌یان به خزمه‌ت بۆ حیساب ده‌كرێت و مووچه‌ى خانه‌نشینییان ده‌بێت.




