٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەیاساکانی کۆمسیۆن و ریفراندۆم پەسەند دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکي ليژنەي ياسايي لە پەرلەماني کوردستان(د.ڤالا فەريد)

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پرۆژەیاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان، ئامادە کراوە و ھەفتەی داھاتوو پەسەند دەکرێت.

 

 سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان(د.ڤالا فەرید) بۆ kdp.infoگوتی، "پێشتر دوو پرۆژەیاسا بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ریفراندۆم پێشکەش کرابوون و، ئێمەش لە لیژنەی یاسایی ھەردوو پرۆژەیاساکەمان کردە یەک پڕۆژەیاسا و، تەنیا چەند خاڵێک ماون، تەواو دەبێت و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی دەکەین."

 

(د.ڤالا فەرید) گوتیشی: "ھەفتەی داھاتوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ماددە بە ماددە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار