٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، ھاوکاریی ماددی بەسەر کەسوکاری پیشمەرگە شەھیدەکاندا دابەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پەرلەمانی کوردستان ھاوکاریی ماددی بنەماڵەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات و بڕی دووملیۆن دیناری بۆ هەر خێزانێک دیاری کردووە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان(نازم ھەرکی)بەkdp.infoی راگەیاند:پەرلەمانی کوردستان ھاوکاریی ماددیی بنەماڵەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات کە ژمارەیان 54بنەماڵەیە و بۆ ھەریەکەیشیان بڕی دوو ملیۆن دینار دیاری کراوە.

 (نازم ھەرکی )گوتیشی: بۆ دابەشکردنی ئەو ھاوکارییە دوو لیژنە لە پەرلەمانتاران پێکھاتوون و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی ئەو ھاوکارییە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار