٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆك: دەرگەمان بۆ حەواندنەوەی برا كریستیانەكان كراوەیە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەو ئاوارە كریستیانانەی كە بە هۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنییەوە لە ناوەڕاستی عێراقەوە ئاوارەی دهۆك بوون، ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆك (فەرهاد ئەمین ئەترووشی) و بەرپرسی رێكخراوی نوهەدرا (خوری فائیز)، لەگەڵ زیاتر لە 200 خێزانی كریستیان كۆ بوونەوە.

پارێزگاری دهۆك لە پەیڤێكدا بەخێرهاتنی ئاوارە كریستیانەكانی كرد و گوتی: "ئێوە ئێستا لە ماڵی خۆتانن و هەست نەكەن میوانن یاخود ئاوارەن، بەڵكوو ئێوە خاوەنماڵن و كوردستانیش وڵاتی هەموومانە جا چ كریستیان بێت یانیش كورد و نەتەوەكانی دیكە، دەرگەی ئێمەیش بۆ حەواندنەوەی برا كریستیانەكانمان كراوەیە و وەك پارێزگا و خەڵكی دهۆكیش ئامادەین هاریكارییان بكەین".

(ئەترووشی) هەروەها سوپاسی رێكخراوی نوهەدرای كرد بۆ سازدانی ئەو دیدارە و ڕایگەیاند: "لە ئێستادا هەوڵ دەدەین كێشەی نەبوونی ئاو و كارەبا لە تلكێف و بەتنایی و ئەو دەڤەرانەی دیكە چارە بكەین كە چەكدارانی داعش ئاو و كارەبایان لێ بڕیون".

لە كۆتاییشدا لەلایەن پارێزگای دهۆك و رێكخراوی نوهەدراوە هاریكاری بەسەر زیاتر لە 200 خێزانە كریستیانەكەدا دابەش كرا كە پێك هاتبوو لە كەلوپەلی خواردەمەنی و پێویستییەكانی دیكە.

دڵدار ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار