٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین: کورد مافی ئەوەی هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات

سەرچاوە: KDP.info
کۆنسووڵي گشتيي فەلەستين لە هەولێر(نەزمي حزووري)

هەولێر-KDP.info-  کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەولێر(نەزمی حزووری)، ڕایگەیاند، مافی بڕیاردان لە چارەنووس لە لایەن سەرکردایەتیی سیاسیی کوردەوە، مافێکی شەرعییە و ئاساییە کە سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان پێداگری لە ماف و ئاساییشی هاووڵاتیانیان بکەن.

لە دیمانەیەکی تایبەتدا کە بەشی عەرەبیKDP.infoلەگەڵیدا سازی داوە، زیاتر دەڵێ، "هەر سەرپەرشتێک بەرپرسە لەوەی چۆن هاووڵاتیانی بەڕێوە دەبات و ماف و ئەرکیان بۆ دیاری دەکات، هاوکات (مافی چارەنووس) مافی هەر لایەکە و کاتێکیش باس لە هەرێمی کوردستان دەکەین، دەڵێین مافی شەرعیی هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئاساییە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەت و پەرلەمان، پێداگری لە مافی هاوولاتیانیان بکەن و ئاساییشیشیان بۆ دابین بکەن."

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار