٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هێرشی سەر ڕۆژنامەی "تەئاخی" سەرزەنشت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەی "تەئاخی" لە لایەن گرووپێک چکداری نەناسراو و دەمامکدارەوە سەرزەنشت دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەکیدا کە وێنەیەکی بۆ KDP.infoنێردراو، ئەو هێرشەی کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە کرایە سەر ڕۆژنامەی "تەئاخی" و کۆی کەلوپەل و دۆسێ و ئۆتۆمێل و پێداویستەەکانی ڕۆژنامەکە و ڕۆژنامەنووسەکانیشیان برد، نیگەرانیی خۆی ڕادەگەیەنێ و دەڵێت، "ئەو کردارە تاوانبارییە دژ بە ڕای ئازاد و کاری ڕۆژنامەوانی سەرزەنشت دەکەین"، هاوکات داوا لە دەستەڵاتی ئەمنیی حکوومەتی کاربەڕێکەر دەکات، تاوانباران دەستگیر بکات و بیاندات بە دادگا.

لە بەیاننامەکەیدا کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، هاوکات داوا دەکات، کۆی دەستگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانان دەبێ پارێزگارییان لێ بکرێ و دۆخێک بەرجەستە بکرێ بۆیان تا بتوانن کاری ڕۆژنامەوانیی خۆیان برەو پی بدەن.

شیاوی بیر هێنانەوەیە، دوێنێ ئێوارە لە شاری بەغدا، گرووپێک چەکداری دەمامکدار کە گومانیان لێ کرا سەر بە میلیشیای عەسایبی ئەهلولحەقی نزیک لە (نووری مالیکی) بووبن، بە سێ ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە، هێرشیان کردە سەر بارەگای سەرەکیی ڕۆژنامەی "تەئاخی" و سەرەرای هەڕەشە لە ستافی ڕۆژنامەکە، بەوەی کە نابێت چی دی چاپ و بڵاو بکرێتەوە، ئۆتۆبێل و کۆی پێداویستییە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕۆژنامەکە و ڕۆژنامەوانەکانیشیان برد.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار