٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژنامەی گاردیان: کاتی هاتنەدی خەونەکەی مستەفا بارزانی هاتووە

سەرچاوە: KDP.info
مستەفا بارزانيي نەمر و ژمارەيەک لە هاوەڵاني پێشمەرگەي. ئەرشيڤ

هەولێر-KDP.info-  میدیا جیهانییەکان لە راپۆرتەکانیان سەبارەت بە دۆخی عێراق و بەهێزیی پێگەی کورد لە دۆخی ئێستای عێراقدا بەردەوامن و بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە کورد تا دێت لە سەربەخۆیی نزیکتر دەبێتەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیایی لە تازەترین راپۆرتیدا لەو بارەیەوە نووسیویەتی "کورد هیوای بەوەیە گەشەی نەوت داهاتوویەکی سەربەخۆ بۆ کورد مسۆگەر بکات." باس لەوەش دەکات کوردستان خەون بەوە دەبینێت بەهۆی داهاتی نەوتەوە ببێتە نۆرویژ نەک ڤەنزوێلا و سعوودیە.

ئەو راپۆرتە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە (مستەفا بارزانی) لە چەند قۆناخێکی جیای ژیانی سیاسییدا لە تاراوگە، لە ئێران و لە رووسیا، هەوڵی ئەوەی دەدا دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێنێت، بەڵام ئێستا وا دیارە ئەوە کاتی هاتووە.

باس لەوەش دەکرێت، ئێستا تورکیا وەک دراوسێیەکی بەهێزی باشووری کوردستان بووەتە هاوبەشێکی ستراتیژیی دیپلۆماسی و ئابووری و نابێتە رێگر لەبەردەم سەربەخۆیی کورددا لە باشووری کوردستان.

رۆژنامەی واشینتۆن پۆست هەر سەبارەت بە پرسی کورد و پێگەکەی لە عێراقدا، باسی لەوە کردووە کەمینەکانی ئەو ناوچە دابڕاوانەی بەم دواییانە کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی کوردەوە پێیان باشترە، لەژێر دەستەڵاتی کورددا بمێننەوە نەک حکوومەتی عێراقی یان دەوڵەتی ئیسلامی و میلیشیا سوننەکان.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە، کەمینەکانی ئەو ناوچەیە، پەسەندکردنی ژیان لە ژێر دەستەڵاتی حکوومەتی عێراقیدا دەخەنە پلەی سێیەمەوە، واتە دوای دەوڵەتی ئیسلامییش، چونکە ئەوان دوای بژاردەی مانەوە لەژێر دەستەڵاتی کورد، دەوڵەتی ئیسلامییان لە حکوومەتی عێراقی پێ باشترە.

لە ڕووداوەوە

هەواڵی پەیوەندیدار