٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدانی خەندەق لە ناوچە كوردستانییەكاندا 60% تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە، رەتی دەكاتەوە لێدانی خەندەق لە ناوچە كوردستانییەكاندا بۆ دیاریكردنی سنووری هەرێمی كوردستان بێت و دەڵێت، "مەبەست لەو خەندەقە بۆ رێگریكردنە لە هاتنەناوەوەی گرووپە تیرۆریستییەكان كە 60%ـی تەواو بووە".

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت) تایبەت بە kdp.infoـی راگەیاند: "هەڵكەندنی خەندەق لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە و تاوەكو ئێستایش نزیكەی 60%ـی تەواو بووە، مەبەست لە لێدانی ئەو خەندەقەیش بۆ رێگریكردنە لە هاتنەناوەوەی گرووپە تیرۆرستییەكان نەك دیاریكردنی سنووری هەرێمی كوردستان".

عەمید (هەڵگورد) گوتیشی: "ئەم خەندەقە بە بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە لێدەدرێت و پلانێكە بۆ تۆكمەكردنی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دانراوە".

هاوكات ڕوونیشی كردەوە، قوڵایی خەندەقەكە نزیكەی سێ مەتر و پانتاییەكەیشی زیاتر لە دوو مەتر دەبێت و لێدانی ئەو خەندەقەیش بەردەوام دەبێـت تاوەكو لە هەموو ناوچە كوردستانییەكان لێ دەدرێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار