٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژنامەی "تآخی" دەوەستێ.. گرووپێکی دەمامکدار بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەری

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  سەرنووسەری ڕۆژنامەی " تآخی" ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێكی پڕچەكی دەماكدار، بە سێ‌ ئۆتۆمبیلی پۆلیس هەڵیانكوتایە سەر بارەگای سەرەكیی رۆژنامەی "تأخی" ئۆرگانی(پارتی دیموكراتی كوردستان) لە شاری بەغدا، وێرای هەرەشەكردن و ئاگاداركردنەوەی ستافی رۆژنامەكە بەوەی بە هیچ شێوەیەك نابێ ئەو رۆژنامەیە بەردەوامبێت و لە بەغدا بمێنێت. گوتیشی کە، بەشێكی زۆری ئەرشیڤ و مەلەفە ئیداری و داراییەكان و ئۆتۆمبیلەكانی رۆژنامەكەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

(د. بەدرخان سندی) بە KDP.info-ی ڕاگەیاند،"سەعات (7)ی ئێوارەی ئەمڕۆ 14/7/2014 هێزێكی پڕچەكی دەماكدار، بە سێ‌ ئۆتۆمبیلی پۆلیس هەڵیانكوتایە سەر بارەگای سەرەكیی رۆژنامەی "تأخی" ئۆرگانی(پارتی دیموكراتی كوردستان) لە شاری بەغدا، وێرای هەرەشەكردن و ئاگاداركردنەوەی ستافی رۆژنامەكە بەوەی بە هیچ شێوەیەك نابێ ئەو رۆژنامەیە بەردەوام بێت و لە بەغدا بمێنێت، بەشێكی زۆری ئەرشیڤ و مەلەفە ئیداری و داراییەكان و ئۆتۆمبیلەكانی رۆژنامەكەیان لەگەڵ خۆیان بردووە."

 (د، بەدرخان سندی) هاوکات دەڵێت "سەعات 9.30 خولەکی ئەمشەو کە دەکاتە 2 سەعات و نیو پاش ڕووداوەکە و پاش ئەوەی کە لقی پێنجی پارتی پێوەندی بە بەرپرسانی حکوومەتی عێراقییەوە کردووە، ئینجا تیمێک لە وەزارەتی ناوخۆوە هاتوون و بەر لە هەموو شتێکیش بەرپرسی پاسەوانەکانی لقی پێنجیان بردووە بە پلەی ڕاید، بە پاساوی ئەوەی کە چۆن ڕێیان داوە ئەو سێ ئۆتۆمبێلەی پۆلیس بچنە سەر تاخی و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە."

سەرنووسەری " تآخی" زیاتر گوتی، "ئێمە بە هۆی هەڕەشەکانی ئەو گرووپە چەکدارەوە لە سبەیەوە دەرکردنی ڕۆژنامەکە ڕادەگرین، چونکە بەشێکی ستافی کارمان عەرەبن، هاوکات ئەو چاپخانەیەی کە ڕۆژنامەکەیشی لێ چاپ دەکرێ، لێمانەوە دوورە و ئەوانیش عەرەبن، پێم وا نییە تا گەرەنتیی نەدرێ لە سەلامەتیی کۆی ستافەکەمان، بتوانین ڕۆژنامەکە دەر بکەینەوە."

هاوکات ڕایگەیاند، "چاوەڕوانی دەرەنجامی لێکۆڵینەوە دەکەین و تا دەرنەکەوتنی ڕاستییەکان ناتوانین ڕۆژنامەکە دەربکەینەوە."

دەربارەی ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ڕۆژنامەکە کەوتوونەتەوە، (د. بەدرخان) گوتی، "سێ ئۆتۆمێل و کۆی مۆبایلی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە بارەگای ڕۆژنامە بوون بردوویانە، هاوکات ئەو کەلوپەل و بەڵگانەی کە لە ئیدارەی ڕۆژنامەکە و دۆسێکانیشیان بردوون."

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزە بە دەمامك و جل و بەرگییانەوە سەر بە گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق بوون كە هێزێكی سەركوتكاری داردەستی (مالیكی)-ی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری ئێراقە و بە چەندین شێواز هەوڵی ترساندن و لەناوبردنی نەیارانی (مالیكی) دەدەن لە بەغدا دا.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار