پازدە کوردی دیکەی شەبەک ڕفێندران و تەرمی دووانیشیان دۆزرایەوە

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info- شەوی رابردوو 15کوردی دیکەی شەبەکی شیعەمەزھەب لە مووسڵ، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران و ئەمڕۆیش تەرمی دووانیان دۆزرایەوە.
بەپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ(سەعید مەموزینی)بۆkdp.infoگوتی،شەوی رابردوو لەناوچەی گۆگجەلیل کەزۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردی شەبەکن، 15کوردی دیکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران.
(سەعید مەموزینی)گوتیشی: ئەمڕۆ لە گوندی گۆگجەلیل تەرمی دوو کوردی دیکەی شەبەک دۆزرانەوە کە پێش 10رۆژ رفێندرابوون.
(مەموزینی )زیاتر گوتی، لە دوای رووداوەکانی مووسڵەوە -10ی حوزێران- تا ئێستا 121کوردی شەبەک رفێندراون و 9ی دیکەیشان کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




