٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەنگە، سبەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکلا ببێتەوە... خەسرۆ گۆران کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمانە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بە KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە بە هیچ جۆرێك ناكۆكی لە نێوان كوتلە كوردییەكاندا نییە و ئەمڕۆیش ئەو پرسە یەكلا دەكرێتەوە. گوتیشی، ئەگەری ئەوەیش هەیە سبەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

 

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق (خەسرۆ گۆران) بە kdp.infoـی راگەیاند: "هیچ جۆرە ناكۆكییەك لە نێوان كوتلە كوردییەكاندا لەبارەی كاندیدی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نییە و بڕیاریشە ئەمڕۆ لە بەغدا هەموو كوتلە كوردییەكان كۆ ببنەوە و كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن".

(خەسرۆ گۆران) ڕوونیشی كردەوە: "پێشتر ئەو پۆستە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو و لە ئێستاشدا ئەگەر بە پارتی بدرێت من بۆ ئەو پۆستە كاندیدم".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق زیاتر گوتی: "ئێمە هۆكاری دواكەوتنی كۆبوونەوەی دوێنێ نەبووین، بەڵكوو لایەنەكانی دیكەیش كاندیدی خۆیان یەكلا نەكردبووەوە، بۆیە كۆبوونەوەكە بۆ سبەی دوا خرا و ئەگەری ئەوەیش هەیە سبەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت".

ئەوەیشی خستە ڕوو كە لە ئێستادا تەنیا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان یەكلا دەكرێتەوە و دواتر باس لە پۆستەكانی دیكە دەكرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار