٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە: بڕیارەکە ناچارییە.. لە هەر خێزانێک دبێ یەکێکیان چەک هەڵگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە) لەژێر ناوی بەڕێوەبەرێتیی خۆجێی جەزیرە ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە، دەبێ هەر خێزانێکی دانیشتووی سنووری کانتۆکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کەسێکی، جا پیاو بێ یان ژن بێت، بنێرێتە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی (یەپەگە)-ەوە و وەک دەڵێت، ئەمە ئەرکێکە بۆ پارێزگاریکردن لە بەڕێوەبەرێتیی خۆجێیان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەرواری ئەمڕۆی بەسەرەوەیە و دانەیەکی بۆ  KDP.infoنێردراوە، ئەنجوومەنی یاسادانانی ئەو کانتۆنە، بڕیاری دا، لە کۆی چین و توێژەکان دەبێ هەر خێزانێک یەکێک لە ئەندامانی کە تەمەنی لە نێوان 18 تا 30 ساڵی بێ، بنێرێتە ڕیزەکانی (یەپەگە) هێزی چەکداریی پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە)-ەوە.

بەیاننامەکە ڕوونی کردووەتەوە کە، بۆ ژنان ئەو ئەرکەی لە ریزەکانی یەپەگەدا پێیان دەسپێردرێت، خزمەتکردن بۆ ماوەی شەش مانگ دەستنیشان کردووە و دەتوانن لە ماوەی ساڵێکیشدا ئەو ئەرکەیان بە جێ بێنن، بەڵام بۆ قوتابیان دوو ساڵە.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار