٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووسڵ..داعش 10 كوردی دیکەی شەبەكی ڕفاندن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ–KDP.info-ئەمڕۆ یەکشەممە، چەكدارانی داعش 10 گەنجی كوردی شەبەكیان لە دوو گوندی شەبەكنشین ڕفاند. هاوکات 52 خێزانی بە ڕەگەز عەرەبیان بۆ گوندی عومەركان گوازتووەتەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەمموزینی) بەKdp.info ی ڕاگەیاند: چەكدارانی داعش ئەمڕۆ 10 گەنجی كوردی شەبەكیان لە هەردوو گوندی گۆگجەلیل و جیلوە بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفاندووە، لە لایەكی دیكەوە چەكدارانی داعش هەستاون بە هێنانی 52 خێزانی بە ڕەگەز عەرەب بۆ گوندی عومەركان و نیشتەجێ‌كردنیان لەو گوندە كە گوندێكی شەبەكنشینە.

(مەمموزینی) گوتیشی: ماوەیەكە هاووڵاتییانی شەبەك، لەو شوێنانەی کە لە دەرەوەی دەستەڵاتی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندایە، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەكرێنە ئامانج.

 لە شەوی 9/10-ی مانگی ڕابردوو کە گڕتنی شاری مووسڵ بوو لەلایەن داعشەوە، تا ئیستا 105 هاووڵاتیی كوردی شەبەك ڕفیندراون و چارەنووسیان نادیارە.

نەشوان بەرزنجی  

هەواڵی پەیوەندیدار