٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نالەباریی کەش و ھەوا، چوونی پەرلەمانتارانی کوردی بۆ بەغدا پەک خست

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی تێکچوونی کەش و ھەواوە، هێشتا نەیاتوانیوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمای عێراق، بچنە بەغدا.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان(رێناس جانۆ) بەkdp.infoی راگەیاند: بڕیار بوو لە بەیانییەوە ئێمە بچینە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە کاتەکەی سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ بوو، بەڵام بە ھۆی نالەباریی کەش و ھەوا نەمانتوانی گەشتەکەمان ئەنجام بدەین.

(رێناس جانۆ)گوتیشی: پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی ئێمەیش بەشدار بین، کۆبوونەوەکەی دواخستووە و چاوەرێی ئێمە دەکەن و ھەرکاتێک کەش و ھەوا باش بوو، ئێمەیش دەچینە بەغدا و بەشداری لەو کۆبوونەوەیە دەکەین.

ئەو روونیشی کردەوە، ئێمە کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کردووەتەوە، ئەگەر بدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەش (خەسرۆ گۆران)-ە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار