پێشمەرگە، لە شەڕەکەی جەلەولا، گەڕەکی جەماھیر و نیوەی وەحدەیشیان کۆنترۆڵ کرد

جەلەولا-تایبەت بەKDP.info- لە بەیانیی ئەمڕۆوە، شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و داعشدا تا ئەم ئێوارەیە درێژەی کێشا و بە سەرکەوتنی ھێزەکانی پێشمەرگە و شکستی گەورەی داعش کۆتایی هات.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا (کامەران محەممەد)بەkdp.infoی راگەیاند: لە بەیانییەوە شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستی پێکرد و تائەم ئێوارەیە بەردەوام بوو، خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە شکستێکی گەورەیان بە داعش ھێنا و گەڕەکی جەماھیریان لە دەست داعش رزگار کرد و نیوەی گەرەکی وەحدەیش لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە.
(کامەران محەممەد) گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و 13-ی دیکەیش بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشیش کوژراون.
ئەو گوتیشی: لەئێستادا تارادەیەک شەڕەکە وەستاوە و بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە.
بڵندئیبراھیم




