نێچیرڤان بارزانى: په‌یوه‌ندیى داهاتووى هه‌ولێر و به‌غدا پێویستى به میكانیزمى تازەیه

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كه، له‌به‌ر ڕۆشناییى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى تازه‌ى عێراق هه‌موو شتێك گۆڕاوه و، ده‌بێ به شێوازێكى تازه سه‌یرى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بچێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ڕێككه‌وتنێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان بێته ئاراوه و میكانیزمێك بۆ سرووشتى په‌یوه‌ندیى داهاتووى هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزرێته‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له کۆنسووڵی گشتیى تازه‌ى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان(ئه‌نگه‌س مه‌ككى) كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى کۆنسووڵی گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. کۆنسووڵی تازه‌ى به‌ریتانیایش خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان و دیدارى سه‌رۆكوه‌زیران نیشان دا و ئاماژه‌ى به سه‌ردانى (نێچیرڤان بارزانى) بۆ به‌ریتانیا و سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان دا و، خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نزیكه‌وه ڕه‌وش و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بینى.
کۆنسووڵی گشتیى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كابینه‌یه‌كى بنكه‌فروانه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مه نیشانى ده‌دات هه‌رێمى كوردستان به ئاراسته‌یه‌كى ڕاستدا ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا و باسى له‌وه كرد كه دواى سه‌ردانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزترن و خوازیارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كاندا پته‌وتریان بكه‌ن له نێوان حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و زانكۆ و خه‌ڵك، هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاستى خۆیاندا.
کۆنسووڵی گشتیى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانى (نێچیرڤان بارزانى) بۆ له‌نده‌ن سه‌ردانێكى گرینگ و هێمایه‌كى دروست بوو بۆ جۆرى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوولا و هیواى خواست هه‌ردوولا پابه‌ند بن به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان و ئاماژه‌ى به‌وه دا به‌ریتانیا پابه‌ندى ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له میانى سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ هه‌ولێر ئاماده كراوه. سه‌رۆكوه‌زیرانیش خۆشحاڵیى خۆى به گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كانى له‌نده‌ن و هه‌ولێر ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بایه‌خێكى تایبه‌ت ده‌ده‌اته په‌یوه‌نده‌ییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و پابه‌ندى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ى سیاسى و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عێراق كرا و (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كه، له‌به‌ر ڕۆشناییى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى تازه‌ى عیراق هه‌موو شتێك گۆڕاوه و، ده‌بێ به شێوازێكى تازه سه‌یرى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بچێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ڕێككه‌وتنێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان بێته ئاراوه و میكانیزمێك بۆ سرووشتى په‌یوه‌ندیى داهاتووى هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزرێته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیران باسى له هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان كرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جیددییه بۆ هه‌موو لایه‌ك و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌یه سه‌ره‌تاى قۆناخێكى تازه‌یه و بنه‌ما و سرووشتى پرسه‌كان گۆڕاوه، بۆیه هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێك له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌مڕۆدا ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه ڕه‌چاو بكات كه ڕه‌وشه‌كه گۆڕاوه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و کۆنسووڵی به‌ریتانیا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێشتریش وڵاته‌كه‌ى به‌شدار بووه له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و ئێستاش به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدان و هاوكاریكردن له پرسى په‌نابه‌راندا چ له ڕووى لۆجستییه‌وه، چ له ڕووى پێدانى پسپۆڕى و شاره‌زایى له چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى په‌نابه‌راندا.




